من یاخود پەردەی کچێنی؟




ئیفان ئه‌لده‌راجى وه‌رگێڕانى: سه‌رکه‌وت جه‌لال دەباغ

  پێناسە زانستیەکەی پەردەی کچێنی: پەردەیەکی تەنکە لەناو زێدا بەقوڵایی چەند سانتیمەترێک، دوای خستنەناو لێکدەکرێتەوەو دەدڕێت، ئەگەر لە رێگای چالاکیی سێکسی بێت یان شتێکی تر.
پەردەی کچێنی پێداویستیەکی سروشتی گەشەکردنە (بەپێی داروین) نەک پێداویستیەکی ئابڕومەندانە؟ ئەگەر وا نەبوایە ئەوکات ئاژەڵەکان پەردەیەکی هاوشێوەیان نەدەبوو بۆ نموونە: ژیشکی ئاوی، فیل، نەهەنگ، لاما مانگای دەریا، شەمپانزی، جرج، لیمور، سەگڵاو و ئەسپ.
پێناسە کۆمەڵایەتیەکەی پەردەی کچێنی: پێوەرێکی ئابڕوە دەربارەی بناغەی پاکی و پاکیزەیی کچ لە رووی نەبوونی چالاکی سێکسیەوە پێش شووکردن لەکۆمەڵگا رۆژهەڵاتیەکاندا، وەک عەرەب، هندی و هەندێک لە وڵاتە ئەفریقیەکان!
پێناسە زانستیەکەی من وەک ئافرەتێک: مرۆڤێکی زیندو، هەموو کارکردە تایبەتیەکانی زیندەوەرەکانی ترم هەیە وەک هەناسەدان، خۆراک خواردن، گەشەکردن و زایین، جیاوازیشم لەوان هەست و بیرکردنەوەیەو بەرهەمهێنانە لە رێگای بیرکردنەوەو کارکردنەوە.
پێناسە کۆمەڵایەتیەکەی من وەک ئافرەتێک:
من مرۆڤم، بەڵام کۆمەڵە رۆژهەڵاتیە پیاوسالاریەکە خستوومیەتە خانەی  – ژن- ەوە. من خۆم شانازی دەکەم بەوەی کە من مێینەم، بەڵام بەپێی تێگەیشتنی ئەوان و بەپێی ئەو بناغەیە لەگەڵ ئافرەتان لەکۆمەڵگاکەماندا هەڵسوکەوت دەکەن. ئەمە بەو واتایەی من لایەنە بێهێزەکەم کەبەردەوام دوای پیاو پلەی دووەم پڕدەکەمەوە… بەفەرمانی خودا، خێڵ و بەپشتگیری و رەزامەندیی یاساکان کە بەوپێیە دانراون.
من مرۆڤێکی بەخشندەو بەرهەمهێنەرم، بەڵام ئەوەندەی من ئەرکدارم بەرامبەر خۆم و خێزانەکەم و کۆمەڵگاکەم، ئەوندە مافم نیە، هەتا دەگاتە بێبایەخبوونی!
لەبەرئەوەی من (کێڵگەی ئەوانم) و (گوێنەگرەکەم)و (لەخانەی گوێڕایەڵی داواکراوم)و هاوبەشی لەمێردا دەکەم بەپێی (دووهەم و سێیەم و چوارەم)و ئەرکێشە شاردنەوەی و گۆڕینی بۆ مۆمیا بەپێی (سنگیان بە لەچکەکان داپۆشن) ئەوەی لێدەدرێت و رەهادەکرێت و سزادەدرێت و زیندان دەکرێت یان تامردن بەردباران دەکرێت، لەبەرئەوەی من لەلایەن سەرپەرشتیارەکەمەوە سزادراوم و فەرمانڕەواکراوم (ئاغای خێزانەکەم هەرچی چەندێک بچووک و گەورەبێ) نە ئەچمە دەرەوەو نە شوودەکەم و نە پاسپۆرتێک دەردەکەم یان پێناسەیەکی شارستانی یان گەشتێک دەکەم یان داوای دامەزراندنێک دەکەم بەبێ پەسەندکردنی ئەو، ، منێ کە ئازادی خۆم وەرناگرم لەبەرئەوەی بێهەڵەیی من لەدەست مێردەکەمە، لەبەر ئەوەی من بەخێوکراوە کارەکەرە گوێڕایەڵەکەم کە لەدوایدا بەشی هەرە گەورەی دۆزەخ و بەڵاو ئازاری خودام بەردەکەوێت.
«لە کاتی لە دایکبوونی کچەوە، بەشەرمەزاری دەزانن و دەبێت بیشارنەوە، لەبەرئەوەی کوڕێکی نێرینە نیەو ئەو هەرخۆی کەمایەتیەو کەمهێنانەو نزمیەو بەئامێرێکی تاوانکردن دەژمێردرێت و، هەر هەوڵێکی ئەنجامدانی چالاکی سێکسی لەلایەن پیاوەوە پێش ژنهێنان بۆ هەڵەکانی ئەو دەگەڕێتەوەو ئافرەت ئامێری دەستدرێژیەو ئامێری هەڵەیەو ئامێری جووتبوونی قەدەغەیە لەگەڵ ئەوانەی دەستنوێژیان لێ ناشکێندرێ، تەنانەت ئامێری دزیشە، لەبەرئەوەی پیاو دەتوانێت بەسەیرکردنێکی ئاسایی ژیانی ئافرەت بدزێ.
 بەکورتی، ئەو گوناهە، لەبەرئەوەی ئارەزووی سێکسی دروستدەکات و ئەو ئارەزووە لە لای پیاو گوناهکردنە.
کچ هەڕەشەیەکی بەردەوامە بۆ دۆگم و رەوشتی ئیسلامی، ئەو لەوانەیە ئامێری تاوان بێت.
ئافرەت بەدەست باوک یان براکان سەربڕاوە، ئەمەش بۆ پاککردنەوەی ئابڕووی لەکەدار، لەبەرئەوەی ئابڕووی پیاوانی موسوڵمان بەخوێنی کچان دەشۆرێتەوە.»
من ئەو مرۆڤەم کەکار دەکات، کۆمەک دەکات و بەرگەدەگرم و سکم پڕدەبێت و بەچکە دروستدەکەم و بەخێوی دەکەم و دەبەزێنرێم و زۆربەی مافەکانم سووکایەتیان پێدەکرێت، زۆر بەئاسانی و بەپێی یاساو شەرع و ئەگەر فەرمانێکم جێبەجێ نەکرد یان داوای یەکێک لەمافەکانم کرد بەناوی ئابرووەوە دەکوژرێم یان بەردەباران یان تا مردن زیندان دەکرێم! من ئەو مرۆڤەم کەگۆشتم دەفرۆشرێت و دەکڕدرێت، بە ناوی جۆرەها جۆری هاوسەرێتی …..!من کە وەک مرۆڤێک لێم ناڕوانن بەڵکو وەک چەند سانتیمەترێک لەنێوان رانەکانیدا کە دنیا لەسەری هەڵدەستێت و دانانیشێتەوە، سمێڵەکان و تەختەکان و هەروەها سیستەمە ئایدیۆڵۆژیەکانی بۆ دەلەرزێنیت، ئەگەر شەوی زەماوەندی یەکەم خوێنەکە نەهاتەدەر بۆ دڵنیابوون لە کچێنیم و ئابڕووم و ناوو دەنگم و ناسکیم و پاکیم و خۆڕاگریم لە سێکسەوەو مانەوەم، دەستم لەسەر روومەتم لە چاوەڕوانی ئەو پیاوەی کچێنیم دەتەکێنێت و دەمکات بە ژن، لەبیر خۆمی دەبەمەوە کە وەک هەموو زیندەوەرەکانی تر لەژیاندا مافم هەیە، لەوانەش پیاو، بۆ ئەوەی لەناو هەستەکانمدا بژێم و بەرەو غەریزە سروشتیەکانم و بەرگریکردنم لەسەرکوتکردن و نەخۆشیەکان و ئاڵۆزیە دەروونیەکانم.
بەمشێوەیە دەبمە شانازیی کەسوکارم و خێڵەکەم، بەرگریم لەئاینەکەم و هەڵسەنگاندنی کۆمەڵگاکەم کردووەو لەتەرازویەکدا رووبەڕووی پیاو دەبمەوە، پیاو تەنها لەبەرئەوەی خاوەن پەردەی بێتاوانی نیە ناتوانین بەبێ ئەوە دڵنیابین لەپاکیزەیی یان ئەوەی ئەو وەک من توانیویەتی شانازی کەسوکارو خێڵەکەی بێت یان بەرگری لە ئاین و هەڵسەنگاندنی کۆمەڵگاکەی کردبێت.
«جەستەی ئافرەتەکان وەک سێبەر لەدەوروپشتی پیاون دەسۆڕێنەوە، سووک و ریسوا، گوناهبار، نیگەران، هەڕەشەلێکراو، چڵکن، ناپاک، سەرچاوەی نامیهرەبانی و گوناهی ئەم ئامێرە پەتاویانە، کۆشش بۆکراوانە، سوێدارو تاپۆو پاوانکراوانە، شاراوەو پیشاندراو، کۆنەڕشکراو، دەستبەسەرداگیراو و ناچارکراو. جەستەی مێینە ئامێرێکی سێکسی شاراوەیە، کەم و کارتێکراوو رەتکراوەیە، لەوە دەچێت کەئامێرێکی ئەنجامدانی سێکس بێت لەهەمان کاتدا شەرم دەکەین لەبەکارهێنانی.
هەندێک لایەن و دەسەڵات میتۆدێکی تازەو نامۆ کە بەهێزکردنێکەو پشتگیریکردنی چەمکی خیڵەکی کۆنەپەرستانەیە بەتایبەت دەربارەی کۆنەپەرستی پیاوانەو زەبرکردن لەئافرەت و سەرکوتکردنی ئازادیەکانی، بەبەراورد لەگەڵ پیاو؛ ئەویش پشکنینی شەرعی و بەپێی یاسا بۆ پەردەی بێتاوانی کچ بۆ دڵنیابوون لەپاکیزەیی پێش شووکردن!
بۆ ئەوەی پیاوەکەو کەسوکاری دڵنیابن لەو کاڵایەی کە کڕیویانە تەواو تازە بێت(brand new).
ئەم بابەتە لە دوو پێوانەوە پیشاندەدەم، هەردوولایەن رەوشتی – مرۆڤانەیە: ئەگەر کچەکە پاکیزە بوو، واتە پەردەی کچێنی بێ زیان بوو ئەمە واتای ئەوە نیە کە هەموو ژیانی تا ئەو شەوە بێ ئەوەی مرۆڤێک دەستی لێبدات، لەبەرئەوەی لەم کاتانەدا دەتوانێت هەموو شتێک بکات و لەگەڵ کێشدا بیەوێت بەبێ ئەوەی پەردەکەی زیانی پێبگات یان دەتوانێت بەهۆی نەشتەرگەریەکی ساکار یان بە بەکارهێنانی پەردەی کچێنی دروستکراو «ساختە» چاکی بکاتەوە، وەک ئەو پەردە چینیەی کەنرخەکەی لە سێ دۆلار زیاتر نیەو لە هەموو شۆێنێک دەستدەکەوێت!
لەم دۆخەدا ئەو دەتوانێ مێردەکەی و کەسوکارەکەی لەخشتەبەرێت و قۆڵیان ببڕێت (کە بەپێی مێشک و بیرکردنەوەیان لەگەڵیان جوڵایەوە)و یاریەکەی بردەوە، زیرەکانەو  بەگەمەکردن بەتێگەیشتنەکانیان (بەبێ ئەوەی کەس بزانێت یان ببینێت)و پاشناوی پاکیزەیی و پاکی وەرگرت و بوو بەپەند لەناو زاردا!! ئا ئەمەتان دەوێت؟ گاڵتەکردن پێتان بەچەند دڵۆپێک خوێن ئەگەر ساختەش بێت بۆ رازیکردنی ئەو بیروباوەڕەی ناو مێشکتان، ئەگەر تێزێکیش بێت زیاتر نا؟ چی لەو هاوکیشە مەرجاویەتان گۆڕدراو چیتان لێ دەستکەوت لەهەردوو دۆخدا، ئەگەر پەردەیەکی کچێنی ساختەی دانابێت یان پەردەکەی نەبێت و بایەخیش نەدا بە پینەکردنی؟
لەلایەکی ترەوە: ئەگەر ئابڕوپاکی و ناوبانگ و پاراستنی هەڵەسەرنگاندنەکان و نەریتی کومەڵگا مەرجداربێ بەپاکیزەیی، ئەو کاتە چۆن دەتوانین لەپاکی پیاو دڵنیابین لەبەرئەوەی ئەو پەردەی بێتاوانی نیە دڵنیامان بکات؟ ئەمەش رێگەی پێدەدات ژیانی بەسروشتی بباتەسەرو لەزەت لەهەموو مافەکانی وەربگرێت لەسەر حسابی ئافرەت.
بەڵام ئامێری هەوەسی پیاوانە قەدەغەکردنێکی ترو دووفاقیەکی تر دەردەبڕێ. ئەم دووفاقیە یەکێکە لەو کۆڵەکە سەرەکیانەی کەهۆشمەندی گشتی پاڵی پێوەداوەتەوە: کاتێک کە من بەشێوەیەکی گشتی باسی هۆشمەندی عەرەبی دەکەم ئەوکاتە من بڕیارێکی گشتی بۆ سەر هەموو عەرەب  دەرناکەم، بۆسەر رۆشنبیران و نووسەران و رۆژنامەنووسان و تووێژەران، بەڵام ئەمانە کەمینە پێکدێنن لە بەرامبەر زۆرینەدا کە هێشتا لەژێر تەوقی هەموو شێوەکانی سەرپەریشتیاریدان، ئەمەیە مەبەستی من لە هۆشمەندیی گشتی.
بەمشێوەیە هۆشمەندیی عەرەبی بەشێوە پێکهاتەی ئێستایەوە بۆتە یەک رووخساری دوور لە رەهەندی رەخنەگری کە باوەڕی بەپەرەسەندن هەیە، ئەمەش روویەکی تری جوانکاری نەگۆڕە، بۆ نموونە ئەگەر دەربارەی ئاین پرسیارت کرد ئەوا باوەڕ نیە جگە لەباوەڕی باووباپیرانی باش، ئەگەر پرسیاریشت دەربارەی زانست کرد ئەوا هیچ زانستێک نیە جگە لەو زانستانەی کە ناویان لێناوە زانستی  یەزدانی،  ئەویش هەردوو زانستی» ناسخ و مەنسوخ» و هەروەها زانستی هۆیەکانی ناردنەخوارەوە، ئەگەر پرسیاریشت دەربارەی رەوشت و دادپەروەری کرد ئەوا هیچ نابینینەوە جگە لە پیاهەڵدانی دادپەروەری و رەوشتی پێشینەکان، ئەی بۆچی کلتووری عەرەبی بەردەوام بوو؟ ئەی کوا بوونی بە مێژوویی؟، ئەی کوا تێپەڕاندنی لەدۆخی کۆنەوە کەدڵنیا بووین لە لاوازی بەرنامەو پرنسیپەکانی بۆ دۆخێکی تازەی نەهێشتنی خاڵە لاوازەکانی ئەوانی پێشووی»
لەوانەیە هەندێک بازبدەن و رابن بۆ ئەوەی بابەتەکە بەئیسلامەوە ببەستنەوە، بەڵام بابەتەکە دوو دیوی یەک دراون (ئایدیۆلۆژیاو ئیسلام) کەپاڵپشتی یەکتریان کردووە بۆ دروستکردنی ئەم سیستەمە دۆگماتیکیە کە روونبێژی ژیان لە ناو کولتووری کەسانێک کە لەچرکە مێژووییەکاندا بەپێی مەرجەکانی ژیان و کوتاییان هات، لەگەڵ ئەوەی کە بارەکە گۆڕدراوەو دەبێت بیرکردنەوەکانیش بگۆڕدرین، لەجیاتی ئەوەی ئایدیەکان لەخزمەتی مرۆڤدا بن، مرۆڤ چۆتە خزمەتیان و هەوڵدەدات بۆ گونجاندنی ژیانی لەگەڵیانداو لە کلتوورێکی وادا پەرستنی کەسەکان و پیرۆزکردنیان هەست پێکراوە، مرۆڤایەتیش کەمدەکرێتەوە لەنێوان وەچەیەکدا یان تاقم و دەستەیەکداو مێژوو دەبێتە کورتە نووسینێکی یەک چرکە، دوایی ئەوکەسەی هەڵگری کلتورێکی وەهایە بێگومان داپڵۆسێنەرە، لەبەرئەوەی ئەوە ناتوانێت بەبێ زەبرو زۆرەملێ بەردەوام بێت، لەبەرئەوەی پێچەوانەی یاساکانی مێژووە، ئەوەی کە داوای گۆڕانی بەردەوام دەکات لە هەموو بوارەکاندا کە هۆشمەندی و رووناکبیری و
ئازادی بیروڕا زەوت دەکات
ئابڕومەندی ئەی (جیاوازەکان) نە لەنێوان رانی ئافرەتداو، نە لە نێوان رانی پیاودایە.
ئابڕومەندی بەئابڕومەندیی وشە دەستپێدەکات و بە ئابڕومەندیی پیشەکە تەواونابێت، چونکە هەموو کارێکی مرۆڤ بەشێکە لەئابڕومەندیی وشەکەی، هەڵوێستەکانی، کارەکانی، دەستپاکیی، دڵسۆزی بۆ وڵاتەکەی و زانستی…. بۆ خێزانەکەی و بیروباوەڕەکانی و زۆرتریش لەلای ئێمە ناولێنانن بۆ ئابڕومەندی. 


Share:

No comments:

Popular Posts

Featured Post

خمسة تفسيرات منطقية علمية لما يدعى بالمعجزات

  اعداد: ايفان الدراجي الخوف والجهل هو أساس ارجاء تفسير الظواهر الطبيعة آنذاك لقوى مجهولة خفية قد تكون من السماء يفسرها المؤمنون...

Recent Posts